گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- خشتەو ریکۆردەکان.
- هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا.
- سێرجیۆ کانالێس یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.
- رامۆس لە خولەکی 85 بەشداری دەکات و ژمارەکەی بۆفۆن یەکسان دەکاتەوە وەک دوو یاریزانی ئەوروپا کە زۆرترین یاری بۆ وڵاتەکەیان کردووە کە 176 یارییە.

ئاس:
- ئێستا و ئایندە.
- هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا.
- رامۆس ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات و دەگات بە یاری ژمارە176 لەگەڵ ئیسپانیا.
- ئۆنای سیمیۆن بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئیسپانیا دەردەکەوێت و یاریزانی داهاتوویە.
- مارادۆنا چاکدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە مێشکیداو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

سپۆرت:
- بالدێ ئانسۆ فاتییەکی ترە بۆ کومان.
- دەبێت کومان بڕیار لەسەر هێنانی ئەلیخاندرۆ بالدێی یاریزانی تیپی دووەم بدات و بۆ بەرشەلۆنەی یەکەمی سەربخات.
- سەرەڕای ئەوەی تەمەنی کەمەو 17 ساڵە، بەڵام بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو ئەگەر جۆنیۆر فیربۆ لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێبهێڵێت ئەوە ئەو یاریزانە دێتە تیپی یەکەم.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دەبێت یاریزانەکان هاوکاری کومان بکەن.
- ستۆیچکۆڤی ئەفسانەی پێشووی بەرشەلۆنە دەڵێت:” هەموو هەفتەیەک قسە لەگەڵ کومان دەکەم و من ئەو وا دەبینم شیاوە بۆ رابەرایەتیکردنی یانەی بەرشەلۆنە”.
- “وابزانم میسی لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن دەهێنێت ، بەڵام من لە مێشکی ئەودا نیم تا ئەوە بزانم”.
- “من نیگەرانی گریزمانم، ئەو کاردەکات و بێفیزە، دەبێت پشتگیری بکرێت”.
- “ئانسۆ فاتی و پیدری کوالێتیان زۆر بەرزە، بەڵام دەبێت گوێ لە جەنگاوەرە دێرینەکان بگرن”.
- هۆڵەندا 1-1 ئیسپانیا
- دیپای بێ گۆڵ یاریگای جێهێشت.
- رامۆس ژمارەکەی بۆفۆن یەکسان دەکاتەوە و یاری ژمارە 176 لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


