“لاهور شێخ جه‌نگى تێچووى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له میسر ده‌ستگیر كران”

لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر ئه‌ركى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سبه‌ى كاتژمێر 2:00 ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ى كه له وڵاتى میسر ده‌ستگیر كران ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له ماوه‌ى رابردوودا پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەر ویستیان لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسڕەوە دەستگیرکران كه ژماره‌یان 35 كۆچبه‌ره.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا به هه‌وڵى نوێنه‌رانى یهكێتيى نیشتمانیی كوردستان له وڵاتى میسر، باڵیۆزخانه‌ى عێراق له میسر له هه‌وڵدابووین بۆگێڕانه‌وه و ئازادكردنى ئه‌و كۆچبه‌رانه، خۆشبه‌ختانه توانیمان ئازادیان بكه‌ین”.
وتیشى: “به سوپاسه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌ركى به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان سبه‌ى كاتژمێر 2:00 ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان”.
پێشتر ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “توانیویانە بڕیاری ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگرن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



