
وێنەکە دیمەنی ڤیدیۆکە نیە
SNN Sport
له مێژووی مرۆڤایەتیدا ، ژاپۆن به به‌رهه‌مه ئهلیكترۆنییهكانیهوه ده‌ركه‌وتووه ،به‌ڵام له جیهانی تۆپی پێدا زۆر به‌دیاری ده‌رنه‌كه‌تووه ته‌نیا له هه‌ندێک ده‌ستكه‌وتی بچووک نه‌بێت كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی 2002 كۆریای باشوور و ژاپۆن به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی خولی ژاپۆنی روویدا ، وای له كومپیوتهرەکانی ژاپۆنی كرد بچێته نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی تۆپی پێوە له فراوانترین ده‌رگاكانیه‌وه ،پاش 5 چركه له ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه یاریزانێك پاش خستنی یاریزانی ركابه‌ر راسته‌وخۆ كارتی سووری پێدرا و بووه خێراترین كارتی سوور له مێژوودا.
له ورده‌كاری رووداوه‌كه ، ناوبژیوان فیکه‌ی دستپێكی لێدا ، یاریزانه‌كه تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ هاوڕێیەكی له دواوه، به‌ڵام نه‌یتووانی كۆنترۆڵی بكات و هێرشبه‌ری تیپی بەرامبەر رفاندی ، یاریزانه‌كه‌ش راستەوخۆ رێگری له هێرشبهرهکە كرد كه به‌رەو گۆڵ ده‌رویشت و ناوبژیوان راسته‌وخۆ كارتی سووری به روویدا به‌رز كرده‌وه ، به‌مه‌ش یاسای تۆپی پێی جێبەجێكرد كه كارتی سوور دەدرێته هه‌ر یاریزانێك یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر په‌ك ده‌خات كه به‌رەو گۆڵ ده‌روات یان به ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
یاریزانه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو له به‌رامبه‌ر بڕیاری ناوبژیوان چونكه بریارێكی راست بوو، به‌مه‌ش ئه‌م كردنه ده‌ره‌وه‌یه بووە خێراترین له مێژووی تۆپی پێدا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



