“هاووڵاتییانى ههرێم نزیكهى یهك ملیار دۆلار پارهى كارهبا قهرزارى حكومهتن”

دراوى 10 ههزار دینارى عێراق و تاوهرى كارهبا | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: هاووڵاتییانى ههرێم نزیكهى یهك ملیار دۆلار پارهى كارهبا قهرزارى حكومهتن، دهشڵێت: “دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوون 15%ی پارەی قەرزی كارەبای هاووڵاتییان تاڕادەیەك كاریگەری هەبووە لەسەر گەڕانەوەی بڕی ئەو پارەیەی لاى هاوبهشهكانمان بووه”.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ به SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لەبەردەستماندا هەن، پێش سەرهەڵدنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتینەكردنی هاووڵاتییان بڕی یەك ملیار دۆلار قهرزمان لاى هاوبەشەكانمان هەبوو، بە هاووڵاتی، كۆمپانیا، كارگەكان و سەرجەم هاوبەشەكانی دیكەوه”.
وتیشى: “دوای دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزەكان، تاڕادەیەك هاووڵاتییان هاتن بەدەم ئۆفەرەكهوه، بەڵام رێژەیەكی كەم بوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی باری گوزەرانی هاووڵاتیانیش باش نییە و ناتوانن وەك پێویست پێداویستی رۆژانەیان دابینبكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی هاووڵاتییانیش لەكاتی پارە زۆرییەكەشدا كاتێك گرفتی مووچە بوونی نەبوو هەر ئامادەنەبوون پارەی كارە با رادەست بكەن”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “ئێستا ئێمە جارێكی دیكە بڕیارمانداوە كە تا 31ى كانونى یهكهم، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ %15 ی قەرز درێژ بكەینەوە، ئەمەش كاتێكی باشە و هاووڵاتییان دەتوانن سوودی زیاتر لەو ماوەیە وەربگرن، بەڵام دیسان خراپی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان بۆ خۆی گرفتە و لەوانەیە وەك پێویست هاووڵاتییان نەیەن بەدەم دانەوەی پارەی قەرزی كارەباوه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



