شێركۆ جەودەت: لە هەر وڵاتێکی دیکەی پێشکەوتوو ئەمە روویبدایە حکومەت دەستیلەکاردەکێشایەوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات چەندین جار داوای ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەكانی نەوت و ناردنی پرۆژە یاسای بودجەمان كردووە بۆ پەرلەمان بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە لە هەر وڵاتێكی دیكەی پێشكەوتوو ئەمە ڕویبدایە حكومەت دەستی لەكار دەكێشایەوە.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان بە نوسراو داوایەكمان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە كە وردەكاری پرۆسەی فرۆشتنی نەوت و داهات و خەرجییەكانمان بۆ بنێرێت لەگەڵ ئەوەشدا داوای ئەوەمان كردووە كە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم شكا و تەقێندرایەوە تا چەند زیانی بە داهاتی نەوت گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەو داواكارییانە حەوت ساڵیشە داوای ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەكەین بۆ پەرلەمان بەڵام تا ئێستا حكومەت وەڵامی نەداوینەتەوە بۆیە ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت و حكومەت دەستیداوەتێ لە هەر وڵاتێكی دیكەی پێشكەوتوو بوایە كە یاسا تیایاندا سەروەرە سەرەڕای ئەوەی سزای حكومەتی دەدات لە هەمان كاتیشدا حكومەت دەستی لەكار دەكێشایەوە بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئەم بابەتە دۆخێكی زۆر ئاسایی وەرگرتووە كەسیش نییە لێپێچینەوە لە حكومەت بكا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای بڕینی پشکی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم لە لایەن بەغداوە دۆخی دارایی هاوڵاتیان زیاتر خراپ دەبێت و تا ئەم جۆرە دەسەڵات و سیاسەتەی كە لە هەرێم پەیڕەو دەكرێت درێژەی پێبدرێت ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لەمەباشتر نابێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



