
یانەی خاکی شاری کەرکوک
حسین كه‌ركوكی-SNN Sport
یانه‌ی خاكی شاری کەرکوک به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌ی بۆ خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشییه‌وه بە موزه‌فه‌ر نوری بۆ پۆستی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه لە وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.
موزه‌فه‌ر نوری سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ (SNN Sport ) وتی:” پاش راسپاردنم لە لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه ، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین”.
هه‌روه‌ها وتی:” له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك یاریزانمان دیاری كردووه و زیاتر لاون و رۆژانه راهێنان ده‌كه‌ین ،تا ئێستا ئه‌توانم بڵێم 50%ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه ئاماده‌یه و پلانمان ئەوەیە توانا لاوه‌كان تێكهه‌ڵكێشی توانای هه‌ندێک یاریزانی به ئه‌زمون بكه‌ین”.
راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” گرفتی سه‌ره‌كیمان كه‌می كاته بۆ خۆئاماده‌كردن ، له لایه‌كی تره‌وه رێكاره‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌مان شێوه گرفتی بۆ دروست كردووین”.
یانەی خاک لە گروپی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لەگەڵ یانەکانی ئاکرێ، ئاسۆ، کۆیە، شەقڵاوەو گارە یاری دەکات و یەکەم یاری بەرامبەر بە یانەی کۆیەیە لە یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



