چاڵی مەرگ کە 10 هەزار کوژراوی تێدایە لە موسڵ هەڵدەدرێتەوە

SNN
حکومەتی عێراق بڕیاریدا چاڵی مەرگ کە 20 کیلۆمەتر لە باشووری شاری موسڵە هەڵبداتەوە کە تەرمو ئێسک و پرسوکی هەزاران هاووڵاتی موسڵی سەردەمی داعشی تێدایە کە دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا هەبوو.
سەعد عەبدولی ئەندامی دەستەی راوێژکاران لە بەغدا رایگەیاند: هەڵدانەوەی چاڵی مەرگ لە موسڵ پێویستی بە راوێژکار و چاودێران و شارەزایانی نێودەوڵەتییە، چونکە ئێمە نازاین ژمارەی ئەو تەرمانە بە وردی چەندە کە لەو چاڵەدا پاش کوشتنیان فڕیدراونەتە ناوی، ئاماژەی بەوەشکرد، جەستەی قوربانییەکان بەشێوەی ستونی فڕێدراونەتە ناو چاڵەکەوە بۆیە نازانین ژمارەی قوربانییەکان چەندەو ئێسک و پروسکی سەرجەمیان بەسەر یەکدا تێکەڵبووە، بۆیە دەبێت کەسانی زۆر تایبەتمەند بێن و ئەو گۆڕە لەگەڵمان هەڵبەنەوە.
عەبدولی وتیشی “ژمارەکان پێمان دەڵێن ئەو چاڵە بە نزیکەی زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی فرێدراوەتە ناوی، بۆیە تیمێکی نێودەوڵەتیمان پێویستە هاوکارمانبن، چاڵی مەرگ کە دەکەوێتە باشووری موسڵ پانییەکەی 40 مەترە و قوڵییەکی 150 مەتر زیاترە”.


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


