ڤایرۆسێك لە پرۆژەكانی ماسی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەدات و هەرێمیش هاوردەی قەدەغە دەكات

فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی لە پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ماسیمان دەركردووە، پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە هەرێم لە%60 پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكەنەوە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری بەشی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ ئەو ماسیانەی كە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاوردەی هەرێم دەكران بۆمان دەركەوت كە پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لەو پارێزگایانە بە تایبەت پارێزگای سەلاحەدین و ئەنبار تووشی ڤایرۆسێك بوون كە پێی دەوترێت (كۆی ڤایرۆس) ئەو فایرۆسەش كاتێك دەردەكەوێت كە ماسی پرۆژەكە خەریكە پێدەگەن بۆ فرۆشتن بەڵام لە كاتێكی كەمدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە سەرجەمیان لەناو دەچن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەوە بڕیارمانداوە كە هاوردەكردنی ماسی لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق قەدەغە بكەین بۆ ئەوەش نوسراومان ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەو قەدەغەكردنە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان لە توانایاندا هەیە كە لە %60ی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم پڕ بكەنەوە، بەڵام بەهۆی خراپی باری دارایی هاووڵاتییان و دابەشنەكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا وایكردووە كە هاووڵاتییان بەكارهێنانی ماسی نەكەنە خواردنێكی سەرەكییان لە كاتێكدا زۆر پێویستە ماسی بكرێتە یەكێك لە ژەمەكانی خواردن بەڵام هێشتا ئەو هۆشیارییە تەندروستییە وەك پێویست نەگەیشتووە بە خێزانەكانمان.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


