داعش لە هەوڵی ئازادکردنی چەکدارانیدایە لە زیندانێکی کەرکوک

ژمارەیەک تاوانباری داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بەهۆی مەترسی هێرشکردنە سەر زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک لەلایەن داعشەوە، بەمەبەستی ئازادکردنی چەکدارەکانیان، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنیەتی ئەو زیندانە رەوانەکراون.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى SNN له ئاسایشی کەرکوکەوە دەستیکەوتووە، چه‌كدارانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه په‌لامارى زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌یان ئازاد بكه‌ن كه له‌و زیندانییه ده‌ستبه‌سه‌رن.
له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوى سه‌ر به رێكخراوى داعش هه‌یه كه هه‌ندێكیان له كاتى شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان له بازگه و له نێو گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


