بانکی نێودەوڵەتی: بە ملیۆنان عێراقی بەرەو هەژاری دەچن

SNN
بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێک‌دا هۆشداری دەدات لەبارەی پاشەکشێی زیاتری ئابووری عێراق و دەڵێت: “پێشبینی دەکەین رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا بەرزتربێتەوە”.
بانکی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات كه زۆر ورد و به‌رپرسیارانه هه‌نگاو بنێت، چونكه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌و ئاسته‌ی ئێستای، به ملیۆنان عێراقی تووشی هه‌ژاری و کەمدەرامەتی ده‌كات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە عێراق چاكسازی راسته‌قینه‌ی ئابووری رابگه‌یه‌نێت و پرۆژه‌ی خێرا بۆ پشتیوانی و گه‌یاندنی كۆمه‌ك به هه‌ژاران جێبه‌جێ بكات.
هاوکات ئاماژه‌ی بەوە داوه، كه ئێستا نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی له‌ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زیاتر ببێت و ته‌نگژه‌ی ئابووری درێژه بكێشێت و به قهزركردنیش نه‌توانرێ به‌ر به هه‌ره‌سی ئابووری بگیرێت.
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕێك له مووچه‌ی فەرمانبەران ڕاپۆرته‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 1.7 ملیۆن هاووڵاتی تر بكه‌ونه ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی له نێو كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی هه‌ره‌س بهێنێت
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



