بانکی ناوەندی ئێران: هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر بەهای تمەن هەیە

تمەن و دۆلار
SNN-هەڵکەوت سەروەت
عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند: بازاڕەکانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و هەرێمی هەڕاد لە ئەفغانستان کاریگەریان هەیە لەسەڕ ناجێگیری بەهای تمەن.
بیلال رەووف پسپۆری ئابووری لەو بارەیەوە بۆ SNN وتی: ئێران بەهەر جۆرێک بێت دەیویست بۆ ماوەیەکی کاتی بەهای تمەن بەرزبکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا 50 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە و هەواڵی دەرچوونی جۆ بایدنیش وایکرد بۆ ماوەیەکی کەم نرخی بەهای تمەن بەرزبێتەوە.
ئەو پسپۆڕە وتیشی: مەبەستی سەرەکی دەسەڵاتدارانی ئێران لەم کاتەدا هێنانە دەرەوەی پارەی دۆلاری هاووڵاتیان بووە و ئامانجەکەشی پێکا، ئەمەش پاش ئەوەی نرخی تمەن بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار تمەن بەرامبەر دۆلار بەرز بووە و هاووڵاتیان بە کۆمەڵ ئەو پارانەی هەیان بوو کردیانەوە بە تمەن.
ئەمەش وایکرد ئەم یارییەی بانکی ناوەندی ئێران ئامانجەکەی بپێکێت و ژمارەیەکی زۆر لە دۆلار بگەڕێنێتەوە لە ماڵەکانەوە بۆ بازاڕ و دواتریش نرخەکەی گەیشتەوە ئاستی جارانی خۆی کە نزیکەی سێ ملیۆن تمەنە بەرامبەر 100 دۆلار
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


