
SNN-هەڵکەوت سەروەت
لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی رووداوێکی شەڕکردن روویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دوو کەس دەستگیرکراون.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی کوژراون تەمەنیان 23 ساڵان و 22 ساڵانە. شەڕەکەش لەنێوان ژمارەیەک کەسدا بووە، ئەو دوو کەسەی کوژراون شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە دیارە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون: شەڕەکە لەسەر شوێنی کارکردنی ئەو خواردن فرۆشانەبووە کە لەبەردەم مزگەوتی گەورە کاردەکەن، هاوکات کەسێکیش هەڵاتووە.
لە ئێستادا کوژراوەکان تەرمەکانیان بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گواستراوەتەوە و دواتر بۆ پزیشکی دادوەری دەگوازرێنەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



