
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: رووداو
وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێم بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی لە 11 مانگ بۆ 18 مانگ درێژ بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكى چه‌ند په‌ڕه‌یدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی لە 11 مانگ بۆ 18 مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه، هاوكات قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێم به‌رده‌وامى ده‌بێت، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه هاووڵاتى هه‌رێم-ن له پارێزگاكانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق گیرییان خواردووه رێگه‌یان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام رێكارى تایبه‌تى ته‌ندروستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌شهاتووه كه، “مه‌رزه‌كانى باشماخ و حاجى ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل رۆژانى دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كراوه ده‌بن، هاوكات فڕۆكه‌خانه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه”.
ده‌قى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ




More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



