هه‌رده ره‌ئوف بارام به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هه‌ڵبژێردرا

هەردە رەئوف
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری به‌غدا هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامدراو بۆ یه‌كه‌مجاری كوردێكی شاری سلێمانی به‌ئه‌ندامی ته‌نفیزی لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له‌شاری به‌غداو به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقن، هه‌روه‌ها به‌چاودێری نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهان كه به‌شێوازی ئۆنلاین چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ده‌كرد هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامدرا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه چوار كوردی شاره‌كانی كوردستان به‌شداربوو، به‌ڵام هه‌رده ره‌ئوف بارام به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 20ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، هیچ كوردێكی دیكه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
جه‌مال عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی له به‌غداوه له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند:” هه‌رده ره‌ئوف وه‌ك ته‌نیا كوردێك ده‌نگی پێویستی ئه‌ندامێتی هێناوه، هۆكاری ده‌رنه‌چوونی ئه‌ندامانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ركابه‌ره به‌هێزه‌ی له نێوان كاندیده‌كاندا هه‌بوو به تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق”.
وتیشی:” به‌دڵناییه‌وه ده‌رچوونی هه‌رده رەئوف بارام گرنگی زۆری بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی دەبێت، بۆیه پێویسته جارێكی‌تر شاری سلێمانی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر له‌ده‌ستیداوه یاخود بۆی نه‌كراوه و بێبه‌ش بووه ،مافه‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ببینە خاوه‌ن قسه‌ی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێشخستنی وه‌رزشی عێراق”.
له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا به19ده‌نگ به‌رامبه‌ر به16ده‌نگ بۆ ره‌عد حه‌مودی ، به‌سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هه‌ڵبژێردرا كه 37كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بوو.
هه‌رده ره‌ئوف ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراقه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانییە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



