بەرزترین ڕێژەی مردن لە ڕۆژێکدا بەهۆی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین تۆمار کرا

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە 14 ی تشرینی دووەم لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 8 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنای ڕانیە و پشدەر 8 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە 6 پیاو و دوو ژن، ئەم رێژەیەی مردنەش بە ڤایرۆسەکە بۆ دوومجارە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە ڕۆژێکدا تۆمار بکرێت .
وتیشی: “کۆی گشتی گیان لەدەستدان بە کۆڕۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گەیشتۆتە 176 کەس و کۆی توشبووانی ڤایرۆسەکەش گەیشتۆتە 2573 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی لە ڤایرۆکەسە چاکبوونەوتەوە گەیشتۆتە 1126 کەس ”
باسی لەوەشکرد: بە داخەوە تا ئێستاش وەک پێویست هاووڵاتیانی راپەڕین پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نین و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان لە سنوورەکە بەردەوامیان هەیە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


