ترەمپ ” دەیان بەڵگەمان لایە کە باس لە ساختەکاری هەڵبژاردنەکان دەکات”

Donald Trump
SNN
جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی دەرنەچوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ساختەکارییەکی بێ ئەندازەو نا دەستوری هەیە لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی مشیگەن و جۆرجیا و پەنسلڤانیا.
ترەمپ لە تویتێکدا وتی” بەڵگەی زۆر هەیە کە ساختەکارییەکی فراوان کراوە کاریگەری کردۆتە سەر ئەنجامی دەنگەکانمان، نەیانهێشتووە چاودێران و سەرپەرشتیارانی کۆمارییەکان لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا ئامادەبن”.
ترەمپ دەشڵێت: ئەوەی لە ویلایەتەکانی مشیگەن و جۆرجیا و پەنسلڤانیا روویداوە کارێکی زۆر نا دەستورییە.
رۆژی هەینی رابردوو دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند: کە هیچ بەڵگەیەکیان لە بەردەست نییە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ساختەکاری تێدا کرابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە یەکێک بووە لە پاکترین و بێکێشەترین هەڵبژاردن لە مێژووی ئەمریکادا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


