
پارەی بیانی و عێراقی
SNN
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “بڕی پارەی قەرز کە لەسەر شانی عێراقە، 160 ملیار دۆلارە کە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکییە، روونیشیدەکاتەوە “بڕەکە ئەو کات زیادیکرد کە پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان هاتە ئاراوە”.
عەبدولهادی سەعداوی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “قەرزە دەرەکییەکانی عێراق تا ئێستا کە لە داتاکاندا هەیە لە (یانەی پاریس و قەرزی کوێت و جەنگی عێراق – ئێران) تا ئێستا گەیشتۆتە 136 ملیار دۆلار”.
ساڵی پار (2019) حکومەتی عێراق بڕی 14 ترلیۆن دیناری وەک قەرز بە زۆرەملێ بە سوودەوە داوەتەوە، ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری دەدات لەوەی گەر بەغدا بەردەوامبێت لە قەرز کردن، وڵات بەرەو داڕمانی تەواوەتیی دەڕوات.
دەشڵێت: “زیاتر لە 24 ملیار دۆلاریش وەک قەرزی ناوخۆیی تۆمار کراوە، بەتایبەت لەو وەختەوە کە پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان ئامادە کراوە، ئەو قەرزانە زیادیکردووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



