
وێنەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک
SNN– سیروان حه‌سه‌ن
به تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل له به‌رامبه‌ر دانانى كه‌سێك بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى چالاكی قوتابخانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا.
په‌روین فاتیح بەڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك بهSNNى راگه‌یاند؛ له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر بەڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك “عه‌بد عه‌لى حسێن توعمه” ده‌ستگیر كراوە و دواى وه‌رگرتنى وتهکەى، به كه‌فاله‌تى 10 ملیۆن دینار ئازاد كراوه”.
وتیشى: “بەڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك به‌وه تۆمه‌تبار كراوه له دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى چالاكیى قوتابخانه‌كانى كه‌ركوك كه “مه‌نسور مهزرى”یە، بڕى نۆ هه‌زار و 50 دۆلاری وەک به‌رتیل وه‌رگرتووه”.
ئه‌وەشی خسته‌ڕوو، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌وامى ئاسایى خۆى و ئه‌و دۆسیه‌یه له دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، جوڵاندنى سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌وان بووه كه ناوبراو تۆمه‌تباره به وه‌رگرتنى به‌رتیل.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


