
بۆسکێتس لە یاری ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا ماوەی دوورکەوتنەوەی سێرجیۆ بۆسکێتسی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە رادەگەیەنن.
بۆسکێتس لە یاری شەوی رابردووی ئیسپانیا بەرامبەر بە سویسرا کاتێک 1-1 تەواو بوو، تووشی پێکان بوو.
ئەمڕۆ رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بۆسکێتس بۆ ماوەی 3 هەفتەی داهاتوو لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە و ئامادەی چەند یارییەک نابێت.
لە کاتی پشکنینەکان کە بۆ ئەو یاریزانە ئەمڕۆ کراوە، دەرکەوتووە تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی چەپیداو ئەمڕۆ نەیتوانی راهێنان بکات.
بەمەش ئەو یاریزانە ئامادەی یاری یانەکەی دژی ئاتلەتیکۆمەدرید لە خولی ئیسپانیا و دینامۆکێڤ لە خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت و لە 29ی ئەم مانگە دەتوانێت بۆ یاری ئۆساسۆنا یاری بکات.
هەروەها یەکلایی بووەتەوە لەم هەفتەیە ناتوانێت ئامادەی یاری ئیسپانیا و ئەڵمانیا ببێت لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە یارییەکی زۆر گرنگە بۆ ئیسپانیاو بە بردنەوە دەگاتە یاری کۆتایی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


