
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا قبوڵناکات و لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی: “من هەڵبژاردنەکەم بردەوە”.
تۆپڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەژێر تویتەکەی ترەمپ بە رەنگی سوور لە تێبینییەکدا نوسیویەتی: “سەرچاوە فەرمییەکانی هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە جۆرێکی دیکە دەخەنەڕوو”.
ئەمە بۆ چەندین جارە ترەمپ خۆی وەک کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا ناودەبات، ئەگەرچی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنەکە دەریانخستووە جۆو بایدن دەنگی زۆرینەی بەدەستهێناوە بە کۆکردنەوەی 290 دەنگ، لەکاتێکدا 270 دەنگ پێویستە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکەدا.
ترەمپ لە ئێستادا رێکاری یاسایی گرتووەتەبەر و سوورە لەسەر ئەوەی، لە چەند ویلایەتێک ساختەکاری ئەنجامدراوە، تیمی جۆو بایدنیش وتوویانە، ئەگەر ترەمپ دەستاودەستکردنی دەسەڵات دوابخات ئەوا لە رێگای یاساوە رووبەڕووی دەبنەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



