
محەمەد مستەفا-SNN
هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ 4 کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دۆلاری ئەمریکی ساختە لە بازاڕەکانی هەرێم دەستگیر دەکەن .
محەمەد فازیڵ بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند : دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری وورد هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ لە دەروازەی قەزاکە دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە بڕی 19 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێ بووە.
وتیشی: “هەر پەیوەست بەو بڕە دۆلارە ساختە هێزەکانی ئاسایش دوو کەسی تریان لە قەڵادزێ دەستگیرکردووە کە بەنیاز بوون ئەو بڕە دۆلارە ساختە لە بازاڕەکانی ڕاپەڕین و هەرێم ساغ بکەنەوە “.
باسی لەوەشکرد: تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بەوەی کە ئەو پارە ساختەیان لە وڵاتی ئێرانەوە هێناوە، هاوکات لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەگوێرەی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



