
گردبوونەوەیەک بۆ کردنەوەی بەشە ناوخۆیی
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد بڕیاردراوە بە كردنەوەی بەشە ناوخۆیی خوێندكاران بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ گرفتی ئەو خوێندكارانەی كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەوام دەكەن، بەڵام بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆبووینەوە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە كردنەوەی بەشەناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە رۆژی 1/12/2020 وەك دوا وادە دیاریبكرێت بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان دەسەڵات دراوە بە زانكۆ و پەیمانگاكان و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش لە ئێستادا بەشێك لە بەشە ناوخۆییەكان كراونەتەوە، بەڵام هێشتا بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكانی سلێمانی و هەولێر و پۆلیتەكینیكی هەولێر و سلێمانی نەكراونەتەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەشە ناوخۆییانەی كە تا ئێستا نەكراونەتەوە بەهۆی گرفتی نەبوونی پارە و پێداویستییە خۆپارێزییەكانەوەیە، بۆیە هەر ئەمڕۆ بڕیاردرا كە لە سبەیەوە پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكرێت و دواتر ئەو بەشە ناوخۆییانەش بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە.
بڕیاری كردنەوەی بەشە ناوخۆیی زانكۆ و پەیمانگاكان دوای ئەوە دێت خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەهەولێر و سلێمانی داوای كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانیان كرد و چەند جارێكیش گردبوونەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


