قاسم شەشۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی و پۆستە سەربازییەکەی راگەیاند

قاسم شەشۆ
SNNـ بڕیار محەمەد
بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا وەک میری ئێزدیەکان پرسی پێنەکراوە، قاسم شەشۆ کارگێڕی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان وازی لە پارتی و پۆستە سەربازییەکەشی هێنا.
قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال و کارگێڕی لقی ١٧ی پارتی، بەSNNی ڕاگەیاند “بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا پرسی پێنەکراوە، وازی لە پارتی و پۆستەکەی هێناوە”.
وتیشی: “بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابە شێخدا پرسی پێنەکراوە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حزبەکەی و پۆستە سەربازییەکەشی راگەیاندووە”.
رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی میر و جڤاتی رووحانیی کوردانی ئێزدی بڕیاردرا شێخ عەلی ئیلیاس وەکو بابە شێخی ئێزدییان دیاری بکرێت.
شێخ عەلی شێخ ئیلیاس لە ساڵی 1979 لە شێخان لەدایکبووە و باوکیشی بۆ ماوەی 18 ساڵ لە 1978 تاوەکو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بووە.
شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابە شێخی پێشووی ئێزدییان و رابەری رووحیی ئێزدییەکان، لە 1-10-2020 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



