
پیرۆ و ئەرجەنتین
SNN Sport
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆ و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە یاریگای پیرۆی نیشتمانی لە کاتژمێر 3:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئاشکرای کرد کە بەمشێوەیە رووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە.
گۆڵپارێز:ئەرمانی
بەرگری:مۆنتێل، مارتینێز کوارتا،ئۆتامێندی،تاگلیفیکۆ.
ناوەند:دیپاول،پاریدس،لۆسێلسۆ،نیکۆلاس گۆنزالێز.
هێرشبەران: میسی، لاوتارۆ مارتینێز.
سکالۆنی لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” ئێمە دەزانین کاتێک تیپی بەرامبەر دەگەڕێنە دواوە چۆن هێرش دەکەین، بەڵام پیرۆ تیپێکە تۆپی پێی خۆشدەوێت و یاریزانی باشی هەیە، وابزانم بیرۆکەی ئەوان هێرشبردنەو بۆشایش دەبێت،بڕیارەکانی ڤار لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازن، پێویستە سیستەمی ڤار لە هەموو جیهان یەکبخرێت،وای دەبینم هیچ پێوانەیەکی روون بۆ ڤار نیە،گومان هەیە نابێت هەبێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



