“ئهگهرى ههیه خوێندن له زانكۆ و پهیمانگاكانى ههرێم رابگیرێت”

زانكۆى سلێمانى له شارى سلێمانى له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەیان پێ راگەیاندین كە لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا 44 مامۆستا و 220 خوێندكاری زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون.
موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوێنێ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەكەمان كۆبوونەوە، ئەوان ئامارێكیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو كە لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا لە هەموو زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم كە دەستیان بە دەوامكردووەتەوە 44 مامۆستا و 220 خوێندكار لە قۆناغەكانی خوێندنی باڵا تووشی كۆرۆنا بوون، ئاماژەیان بەوەكرد كە داتاكان بەرەو هەڵكشان دەڕۆن بەشی واش هەبووە حاڵەتی گیان لەدەستدانی تێدا تۆماركراوە”.
وتیشى: “بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆچوونی تایبەت بەخۆیان هەبوو لەبارەی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندنی كەمپەس لە زانكۆ و پەیمانگاكان، پێیان وابوو، دەبێت زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكرێت، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەوەمان لەو بەرپرسانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندەوە كە ئەوانیش بەنیازی راگرتنی خوێندنی كەمپەسن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی بەلای ئێمە و مامۆستایانیشەوە گرنگە ئەوەیە كە حكومەت نەیتوانیووە شایستە داراییەكانی مامۆستایان دابینبكات كە ئەمەش بۆخۆی كۆرۆنایەكی دیكەیە، ئێمە لە نزیكەوە ئاگادارین كە مامۆستایان لەم دۆخی بێ مووچەییەدا زۆر نیگەرانن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



