“هیچ كۆمپانیا و بانكێك ئاماده نییه قهرز بداته حكومهتى ههرێم”
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەگەر حكومەتی هەرێم بە نیازی قەرز بێت هیچ كۆمپانیا و بانكێك ئامادە نییە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران بەقەرز بداتە حكومەتی هەرێم، دهشڵێت: “بڕەكەی دەگاتە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار”.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەگەر حكومەت بیەوێت مووچەی سێ مانگی داهاتووی بە قەرز لە كۆمپانیا و بانكە ناوخۆییەكان بەشێوەی قەرز وەربگرێت كارێكی ئەستەم دەبێت، چونكە حكومەتی هەرێم خۆی قەرزاری زۆربەی كۆمپانیا ناوخۆییەكانی هەرێمە و دابینكردنی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانیش پێویستی بە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و هیچ كۆمپانییایەك نییە ئەو قەرزە بدات، یاخود توانای دابینكردنی ئەو بڕە پارەیهى هەبێت”.
وتیشى: “حكومەتی هەرێم پێشتر هەوڵێكی لەو شێوەیەیدا و بە نیازی قەرزكردنی پێنج ملیار دۆلار بوو لە بانكێك، بۆ ئەو مەبەستەش لە پەرلەمانەوە رێكارەكانی وەرگرتنی ئەو قەرزە گیرانەبەر، بەڵام دواتر كۆمپانیاكە پەشیمان بووەوە و ئامادەنەبوو ئەو قەرزە رادەستی حكومەتی هەرێم بكات”.
به وتهى زیاد جهبار، “لە هەرحاڵەتێكدا حكومەتی ههرێم بە نیازی قەرز بێت دەبێت هاوشێوەی عێراق پرۆژە یاسایەك ئامادە بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات بۆ ئەوەی لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بكرێت دواتر دەنگی لەسەر بدرێت بە پەسەندكردن یاخود رەتكردنەوە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “باشترین بژاردە لەبەردەم حكومەتی ههرێم رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوت و داهات و دیاریكردنی پكشی هەرێم لە یاساى قەرز و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی 2021، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی هەردوولادا دەبێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



