گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (17/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئیسپانیا شکست هەمێنە.
- ئەمڕۆ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا لە شاری سڤییا.
- هەڵبژاردەکە متمانەی بە خۆی هەیە لە یاریگای خۆیداو لە 8 یاری رابردوو توانیویەتی 8 بردنەوە تۆمار بکات.
- بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لویس سوارێز ئامادەی یاری بەرامبەر بە بەرشەلۆنە نابێت و دژی بەرازیلیش یاری ناکات.
- لە یانەی ریاڵ مەدرید ئارامی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس.

ئاس:
- بردنەوە و بردنەوە.
- دەبێت ئەمشەو ئیسپانیا شکست بە ئەڵمانیا بهێنێت لە شاری سڤییا ئەمەش بۆ گەیشت بە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021.
- لویس ئینریکی دووپاتی دەکاتەوە ئەستێرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی لێدانەکانی سزا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
- پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس هەبووە.
- یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت رامۆس بەردەوام بێت،بەڵام مەترسی دارایی لە سەر خۆی دروست دەکات و پێویستی بە پاشەکەوتکردنی 250 ملیۆن یۆرۆیە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سوارێز پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتێڤە.
- هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لویس سوارێز، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا رووبەڕووی یانەکەی پێشووی نابێتەوە لە هەفتەی داهاتوو.
- یەکێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی دووپاتی دەکاتەوە ئەو باشەو لە ژێڕ چاودێریدایە.
- هەروەها تۆرێراش پێکانی هەیەو ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە نابێت.
- لە باسکەی یۆرۆلیگ یاری بەرشەلۆنەو ئۆڵۆمپیاکۆس بەهۆی کۆرۆناوە رادەگیرێت.
- لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە کاتژمێر 10:45 خولەک رووبەڕوو دەبنەوە و ئیسپانیا زۆرانبازی مان و نەمان دەکات، دەبێت براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

سپۆرت:
- سەرەڕای گرنگی یانەکانی پۆرتۆ و بەنفیکا، ریکی پویگ نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەشزانێت کومان یاری پێ ناکات.
- لە ئامادەنەبوونی بۆسکێتس کاتی پیانیچ دێت لە یانەکە.
- لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.
- سوارێز تووشی کۆرۆنا دەبێت و بە بێ یاریکردن دەمێنێتەوە بەرامبەر بە میسی لە هەفتەی داهاتوو.

More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



