
بەشداربووانی پاڵەوانێتیەکە
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
له هۆڵی سه‌نته‌ری لاوانی شۆریجه لە شاری کەرکوک،كۆتاییهات به خولێكی راهێنانی تایكواندۆ كه یه‌كێتیی تایكواندۆی كەركوك سازیكردبوو.
سه‌باره‌ت به خوله‌كه وئامانج لێی ، دیار عه‌بدولخالق سكرتێری یه‌كێتی تایكواندۆی كه‌ركوك بۆ (SNN Sport) وتی:” خوله‌كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاندوو 33 راهێنه‌ر به‌شداریان تیدا كردبوو،راهێنه‌ران له شاری كه‌ركوك ، دووز خورماتوو،كفری ،چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌هه‌نجیر بەشدارییان تیدا كرد”.
هه‌روه‌ها وتی:” خوله‌كه بریتی بوو له وانه‌ی پراكتیكی و تیۆری و له لایه‌ن به‌هزاد ئیلخانی وترانه‌وه كه یاریزاێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئێران بوو، ئێستاش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تارانه”.
سكرتێری یه‌كێتی تایكواندۆی كه‌ركوك له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو:” خوله‌كه ئامانجمان تیدا پوختكردن و بهرەوپێشبردنی ئاستی به‌شداربووان و ئاشناكردنیانە به دوایین گۆڕانكارییه‌كانی یاریه‌كه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



