وێنه: یانه‌ی سیروانی نوێ به بردنه‌وه كۆتایی به قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی عێراق هێنا

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی پاڵاوتنی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆتایی هات و یانه‌ی سیروانی نوێش به تاكه گۆڵێك بردنه‌وه به‌ده‌ست دەهێنێت.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا له یاریگای ئاشتی، یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری سلێمانی كردوو توانی یاریەکەی 1-0 لێ بباتەوە.
گێمی یه‌كه‌م یاریه‌كه به به‌هێزی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكرد ، به تایبه‌تی سلێمانیش به جۆرێك كه له چه‌ندین هێرشدا نزیكبوون له تۆماركردنی گۆڵ، به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه‌ی خاون یاریگا رێگربوو له‌سه‌رجه‌م هێرشه‌كان، له به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی سیروان نوێ نه‌یانتوانی سوود له هێرشه‌كانیان ببینن.
گێمی دووه‌م جارێكی‌تر یاریه‌كه به‌به‌هێزی به هێرشه‌كانی هه‌ردوو یانە ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆماركردنی گۆڵ كاتێك فه‌رزه‌نده محه‌مه‌د گۆڵێكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌و گۆڵه هه‌ردوو یانە فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر زیاتر كرد، به تایبه‌تی سیروانی نوێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نەبوون له گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه.
له كۆتاییدا و دوای سێ خولهك كاتی زیادكراو ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو سیروانی نوێش سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌یاد شه‌مسوڵڵا راهێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنمان، چونكه ئێمه به پێكهاته‌ی لاوان به‌شداری ئه‌م خوله‌مان كردووه و ته‌نیا بۆ لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان یاریزانان و ئه‌زموون وه‌رگرتن له خوله‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه دروستكردنی ئه‌م تیپه‌مان بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو دروستمان كردووه بۆ ركابهرییهكردنمان بۆ گه‌یشتنه‌وه به خولی نایابی عێراق”.
له‌لای خۆیه‌وه كاژاو كه‌مال یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” نه‌خێر هیچ پلانێكمان نیه كه ئێمه یاریه‌كه ته‌نیا به‌گۆڵێك به‌سوودی خۆمان كۆتایی پێ بێنین وه‌ك خۆشتان بینیتان له یاریه‌كه‌دا زۆرترین هه‌لی گۆڵمان بۆ هه‌ڵكه‌وت، به‌ڵام یاریزانان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون”.
وتیشی:” ئێمه زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانمان رازین، به‌ڵام ئێمه بۆ خولی نایابی كوردستان پلانی جیاوازترمان ده‌بێت و رێنمایی تایبه‌ت ده‌ده‌ین به یاریزانه‌كانمان، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئاستی به‌هێزتریشیان لێده‌كه‌ین”.
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه‌ی سیروانی نوێ بووه خاوه‌نی 10خاڵ و له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و سلێمانیش به چوار خاڵ خۆی له پله‌یه چواره‌م ده‌بینێته‌وه.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



