
مەرزێکی نافەرمی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەداخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نافەرمییەكان، بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان تا ئێستا بە نوسراو ئەو فەرمانەیان بەدەستنەگەیشتووە و لە حاڵەتی داخستنی ئەو دەروازە نافەرمییانەشدا بە هەزاران خێزان كارەكانیان لەدەستدەدەن.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمەش لە ڕاگەیاندنەكانەوە زانیومانە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەكان، بۆیە تا ئێستا نە بە نوسراو نە لە كۆبوونەوە لە وەها بڕیارێك ئاگادار نەكراوینەتەوە و تا ئەمڕۆش جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ بەردەوامیی هەیە و بەشێوەیەكی ئاسایی كاری تیادا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی مەرزە لاوەكییەكان لە ئەستۆی پاسەوانی سنووردایە تا ئێستاش لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە هیچمان پێنەگەیشتووە، هاوكات لەحاڵەتی ئەوەی كە نوسراومان پێبگات بەداخستنی ئەو مەرزە نافەرمییانە ئێمە كۆبوونەوەی خۆمان دەكەین قسەی خۆمان دەبێت و پاشان بڕیار دەدەین.
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە 150 بۆ 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە مەرزی شۆشمێ هاتووچۆ دەكەن، لەحاڵەتی داخستنی ئەم مەرزە نافەرمییانەش بە هەزاران هاووڵاتی و خێزان بێكار دەبن، چونكە تەنها ئەو 200 شۆفێرە نین سوودمەند دەبن لەو مەرزە، بەڵكو بەهەزاران كەسی دیكەش لە باركردن و داگرتن و كڕین و فرۆشتنی كاڵا و شمەكی ئەو مەرزە سوود دەبینێت و كاری دەستكەوتووە بەداخستنیشی بێكار دەبن.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە هەرێمی كوردستان نۆ خاڵی سنووریی هەن چوار دانەیان نێودەوڵەتین كە بریتین لە مەرزەكانی (باشماخ پەروێزخان حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل) هاوكات پێنج مەرزی لاوەكیش هەن كە هێشتا حكومەتی عێراق بەفەرمی دانیپێدا نەنەناون و بریتین لە مەرزەكانی (پشتە، شۆشمێ، سەیرانبەن، كێلێ و فیشخاپوور).
دوێنێ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت دەروازە سنورییە نافەرمییەكان دابخرێن و ڕێگە نەدرێت چیتر زیان بە ئابووریی عێراق بگەیەندرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



