
پەرلەمان تورکیا
SNN
پەرلەمانی تورکیا ئێوارەی رۆژی سێشەممە رازی بوو بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئازەربایجان تا لەو بنکەیە جێگیر بکرێن کە چاودێریی ئاگر بڕی لێدەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ روسیا لە هەرێمی کاراباخ.
پەرلەمانی تورکیا بە رەزامەندی هەموو پارتەکانی بەشدار دەنگیان بە بەڵێ دا پاش ئەوەی یاداشتێکی سەرۆککۆماریان پێگەیشتبوو بۆ ناردنی هێز و فراکسیۆنی هەدەپە دەنگی بە یاساکە نەداوە.
یاداشتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی ئەوە دەکات کە بەپێی لێکگەیشتنی ساڵی 2010 لەنێوان تورکیا و ئازەربایجان، پێویستە هێز بنێرینە ئەو وڵاتە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ روسیا.
رۆژی 11ی ئەم مانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بڵاویکردەوە کە لە کاتژمێر 12ی شەوی 10ی مانگەوە ئاگربەست لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پوتین لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا، باسی لەوە کرد کە راگەیەنراوی هاوبەشی لەبارەی بابەتی کاراباخ لەنێوان ئازەربایجان، ئەرمینیا و روسیا پەسەند کردووە.
وتیشی: ”لە هێلى پێشەوەی کاراباخ و لەو رێڕەوەی هەرێمەکە بە ئەرمینیا دەبەستێتەوە هێزەکانی ئاشتیی پارێزیی روسیا جێگیر دەکرێن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



