یانه‌ی دووكان و ره‌بیعه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی باله‌ی عێراق

یانەی دووکان
حسێن کەرکوکی-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( سێ شه‌ممه 17/11/2020 )، له هۆڵی داخراوی یانه‌ی سۆلاڤ له شاری كه‌ركوك، به ئه‌نجامدانی گه‌ڕی پێنجه‌م ،ركابه‌رییه‌كانی خولی تۆپی باله‌ی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق گرووپی باكوور كۆتاییهات.
له گه‌ڕی كۆتاییدا ئه‌نجامی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :
ره‌بیعه – سولاڤ 3- سفر گێم
دووكان – سنجار 3-1 گێم
شۆریجه – حه‌ویجه 3-2 گێم
به‌م ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی دووكان به پله ی یه‌كه‌م (5 بردنه‌وه ) و یانه‌ی ره‌بیعه به پله‌ی دووه‌م ( 4 بردنه‌وه ) سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراق.
سه‌باره‌ت به ئاستی تیپه‌كان و قۆتاغی كۆتایی خوله‌كه سه‌بیح حه‌نتوش جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عێراق وتی:” ئاستی تیپه‌كان له سه‌رووی مامناوه‌ندی بوو ئه‌مه‌ش به هۆی دابڕان له راهێنانه‌كان به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه”.
وتیشی:” له قۆاغی یه‌كه‌می خوله‌كه یانه‌كان دابه‌شكران سه‌ر چوار گرووپ و له هه‌ر گرووپێك دوو تیپ سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆاغی كۆتایی خوله‌كه”.
هه‌روه‌ها وتی:”وا بڕیاره قۆناغی كۆتایی خوله‌كه رۆژی 27ی ئه‌م مانگه له شاری به‌غداد به‌رێوه‌بچێت و دوو یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی نایابی یانه‌كانی عێراق”.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنج بوو له تیپی یانه‌ی شۆریجه كوڕ‌و باوكێك شان به شانی یه‌كتر یارییان ده‌كرد كوڕه‌كه به ناوی (ئیبراهیم دڵشاد)ه و باوكیشی ناوی ( دڵشاد حسێن ) بوو.
More News
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026



