هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی بەغدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

وێنەیەکی گریمانەیی
SNN
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “لە هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێشەوی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، منداڵێك گیانی لهدهستداوه و پێنج كهسی دیكهش بریندار بوون كه سهرجهمیان هاووڵاتی مهدهنین”.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی دەڵێت: “هێرشەکە لەڕێگەی 7 مووشەکەوە بووە، 4 یان کەوتووەتە خوار لە ناوچەی سەوز و 3 دانەش لە نزیک شاری پزیشکی و باخچەی زەورا داویانە بە زەویدا و لە گەڕەکی ئەمین-ەوە تەقێنراون”.
بەیاننامەکەی شانەکە دەشڵێت: “منداڵێکی کچ گیانی سپاردووە و پێنج هاووڵاتی مەدەنیش بەهۆی بۆردوومانەکەوە بریندار بوون و بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەن”.
شەوی رابردوو سێشەممە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغدا زیاتر لە پێنج مووشەکی جۆری کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە لە ناو ناوچەی سەوز.
میدیای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە لە ساتی پێش کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکاندا بەرگری ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا کارا بوون و بەرپەرچی مووشەکاکانیان داوەتەوە.
دوای 5 هەفتە ئەمە یەکەمجارە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەویش پاشئەوەی گروپی (مقاوەمەی عێراقی) رۆژی 10ی مانگی رابردوو وەستاندنی هێرشەکانی راگەیاندبوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



