خولێكی تۆپی ده‌ست بۆ یانه‌كانی سنووری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كرایه‌وه

دیمەنێک لە یاری تۆپی دەست
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی خولێكی تۆپی ده‌ست بۆ سێ یانه ده‌ستی پێكرد، سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش گله‌یی له یانه‌كان ده‌كات كه هیچ گرنگییه‌ك به یاری تۆپی ده‌ست ناده‌ن.
راهێنه‌رێكی به‌شداربووی خوله‌كه‌ش هیچ گه‌شبین نیه به یاریه‌كه له شاری سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێستادا یاریزانی یاریه‌كه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات ، به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو كه تیپ زۆر بوو یاریزانی باشیش هه‌بوو.
فه‌ره‌یدون مه‌حمود سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوای ئه‌وه‌ی گله‌ییه‌كی زۆرمان لێكرا كه یه‌كێتیه‌كه‌مان خول ناكاته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌م خوله‌مان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین یانه‌كان تاچه‌ند ئاماده‌باشییان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه بۆ یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه ته‌نیا سێ یانه به‌شدارن له خوله‌كه”.
وتیشی:” ئه‌گه‌ر ئێستا بڵێم خه‌تای یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی سلێمانی نیه كه خول ناكاته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه ره‌خنه‌مان لێده‌گیرێت، به‌ڵام چه‌ندینجاری تریش وتوومه كه هۆكاری دواكه‌وتنی یاری تۆپی ده‌ست له سلێمانی یانه‌كان خۆیانن، یان گرنگی به یاریه‌كه ناده‌ن یاخود تیپی تۆپی ده‌ستیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه”.
خوله‌كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سلێمانی و رزگاری و سه‌رچنار به شێوازی دوو دۆڕاندن ئه‌نجام ده‌درێت.
له یه‌كێك له یاریه‌كاندا هه‌ردوو یانه‌ی رزگاری و سه‌رچنار له یارییه‌كی به‌هێزدا به‌یه‌كگه‌یشتن، دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێزو ئاست به‌رز یانه‌ی رزگاری توانی یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (28-19)گۆڵ ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی خۆی كۆتایی پێ بێنێت.
ئاوات ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری لاوانی تۆپی ده‌ستی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئێمه وه‌ك یانه‌ی سلێمانی به تیپی لاوانمان به‌شداریمان كردووه كه ته‌مه‌نی یاریزانانمان 15ساڵن، چونكه به‌هۆی نه‌كردنه‌وه‌ی خول له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بۆ لاوان ده‌مانه‌وێت له‌مجۆره خولانه به‌شداربن و ئه‌زموونی زیاتر وه‌ربگرن تا ئه‌و كاته‌ی بانگهێشتی ئاستی پێشكه‌وتووان ده‌كرێن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به‌داخه‌وه كه وا ده‌ڵێم كه ساڵانی رابردوو یاری تۆپی ده‌ست زۆر زۆر به‌هێز بووه له ئێستا، به‌ڵام ئێستا یاری تۆپی ده‌ست زۆر به‌ره‌و دواوه رۆیشتووه، هه‌روه‌ها ساڵانی رابردوو یاریزانی زۆر ئاست به‌رزو به‌هێزمان هه‌بوو كه له هه‌ر تیپێكدا نزیكه‌ی شه‌ش یاریزانی به ئه‌زموون هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا یاریزانی ئاست به‌رزو باش له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات”.
به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له ئێستادا، جگه له یانه‌ی سلێمانی كه گرنگی به یاریه‌كه بۆ ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌دات و به‌شداری خولی عێراقیش ده‌كات، به‌ڵام ئێستا یانه‌كانی كوردستان نه‌ك ته‌نیا به‌شداری خوله‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو تیپی تۆپی ده‌ستیشیان هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه كه یاریه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه هه‌نگاوی ناوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


