
تاوەری کارەبا
SNN
ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: بەهۆی درووستبوونی لۆدێکی زۆر لەسەر کارەبا و زیادبوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنان، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، بۆیه لهئێستادا تهنیا 15 بۆ 16 كاتژمێر كارهباى نیشتیمانى دهدرێته هاووڵاتیان.
وتیشی “ئێستا ڕۆژانە سێ ههزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام ئەوەی زیادیکردووە خواستە لەسەر بەکارهێنانی، کە تەنها لەهەفتەیەکدا خواست 1100 مێگاوات لهسهرو ئهوهى بهرههمدههێندرێت زیادیکردووە، بۆ زستانی ئەمساڵ بهگشتى چاوەڕواندەکرێت خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرزبێتەوە”.
پێش هاتنی وەرزی سەرما، هاووڵاتیان 20 کاتژمێر کارەبیان پێدەدرا، بەڵام لەکاتی ئێستادا و بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا لە ئێستادا 15-16 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



