“ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر قه‌رز دراوه‌كه‌ى وه‌ك تمه‌ن و لیره بێ نرخ ده‌بێت”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنى قه‌رز ئابوورییه‌كه‌ى به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوات، ده‌شڵێت: “پاره‌ى عێراق وه‌ك تمه‌ن و لیره بێ نرخ ده‌بێت”.
د.فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراق له نوێترین چاوپێكهوتینیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی قه‌رز ئه‌وا ئابوورییه‌كه‌ى به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوات، پاره‌ی عێراقیش وه‌كو تمه‌ن و لیرهكی توركی بێ نرخ ده‌بێت”.
له به‌شێكى قسه‌كانیدا بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت كه نه‌یتوانیووه تا ئێستا پۆستى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی پڕبكاته‌وه و به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “باوه‌ڕبكه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی زۆر گرنگه بۆ كورد، چوار ساڵه كورد ئه‌و جێگایه‌ی پڕنهكردۆتهوهكه گرنگترین پۆسته”.
فازل نه‌بى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “حكومه‌تی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی نییه به‌ڵام كوتله سیاسیه‌كان و حیزبه سیاسیه‌كان به‌ڵێ ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، حكومه‌تی به‌غدا نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نییه كه‌واته ئه‌وه به‌كه‌ڵك نایه‌ت، به‌ڵام حیزبه سیاسیه‌كان ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه، به‌ڵام نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان نییه ئه‌گه‌ر نیهتیشیان نه‌بێت هه‌رده‌بێت به‌ره‌و پیریان بڕۆین، چونكه كێشه‌كه‌ی ئێمه لای ئه‌وانه و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی باس له‌وه‌شده‌كات: “هه‌ركه‌س ده‌ڵێت: یاسای قه‌رز له قازانجی هه‌رێمی كوردستانه راست ناكات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


