“وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم داوای لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كردووە كە دەستبكەن بە دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆران بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانە، SNNی دەقی نووسراوەكە بڵاودەكاتەوە.
بە گوێرەی ئەو نووسراوەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم تایبەت دەست SNNكەوتووە و واژووی ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و 17ی ئەم مانگە دەرچووە، ئەوە خراوەتەڕوو، ئاماژە بە بڕیاری لیژنەی باڵای چاكسازی و چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی رێكخستنەوەی بواری بانكی لە هەرێم و بە ئەلیكترۆنیكردنی هەژمارە بانكییەكان هەژمارێکی تایبەت دەكاتەوە بۆ هەموو مووچە خۆرێك.
ئاماژە بەوەشكراوە، دووابەدوای نووسراومان لە 17/6/2020 پێتان رادەگەیەنین كە بە مەبستی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ئەژمێری بانكییان نییە پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دام ودەزگاكانتان نووسراوەكانتان راستەوخۆ ئاراستەی بانكی تایبەتمەند بكەن بە مەبەستی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی تایبەت بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو كۆمپانیایەك ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە بە شێوەی مولولەی خوێن و لەڕێگەی پەنجەوە هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەران بكاتەوە و هەر فەرمانبەرێكیش دەتوانێت چوار هەژماری بانكی تایبەت بەخۆی هەبێت لەڕێگەی چوار پەنجەی خۆیەوە كە مولولەی هیچیان وەك یەك نین، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.
دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


