
گواردیۆلا
SNN Sport
ئەمڕۆ بە فەرمی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گرێبەستی راهێنەری ئیسپانی یانەکەی پیپ گواردیۆلای نوێکردەوە.
بە پێی گرێبەستە نوێیەکە گواردیۆلا تا ساڵی 2023 لە ریزەکانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێکیدا ئەو راهێنەرە پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وتی:”لەوکاتەوەی پەیوەندیم بە یانەکەوە کردووە هەست دەکەم لە لایەن هەموو کەسێکەوە پێشوازیم لێدەکرێت،لەوکاتەوە زۆر شتمان بە دەستهێناوە،ئێمە زۆر شانازی بەو سەرکەوتنانەوە دەکەین ،لەوکاتەوە تا ئێستا پێکەوە ئامانجی گەورەو مەزنمان تۆمارکردووەو یاری و پاڵەوانێتییەکانمان بردووەتەوە”.
گواردیۆلا توانی لەگەڵ مانچستەرسیتی دوو جار نازناوی خولی ئینگلتەرا و جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بباتەوە، ئەمەش لە ساڵی 2016 وە کە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کردووە.
سەرۆکی یانەی مانچستەرسیتی خەلدون ئیبراهیم دەڵێت:”درێژکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا هەنگاوێکی سروشتییە لە داهاتوودا،کە چەند ساڵێک لەمەو بەر دەستیپێکرد،ئەمەش دەرئەنجامی متمانە و رێزی هاوبەشی نێوان خۆی و یانەکەیە”.

More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



