
SNN
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە ساڵی 2030 ەوە بەکارهێنانی هەر ئۆتۆمبێلێک لە بەریتانیا قەدەغەدەکرێت کە بە گاز و بەنزین کاربکات، ئەوەش لەپێناو ژینگەیەکی پاکتردا.
بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی پلانی درێژخایەنی ئەو وڵاتەدایە کە جۆنسن ناویناوە: “شۆڕشی پیشەسازی سەوز”، کە ئامانج لێی بەڕەنگاربوونەوەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی و رەخساندنی هەلی کارە لە چەند پیشەسازییەکدا، وەک وزەی ناوەکی.
رەخنەگران دەڵێن، ئەو 10 ملیار پاوەنەی کە بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی 10 خاڵی تەرخانکراوە، زۆر کەمترە لە بڕی پارەی پێویست کە دەبێت بۆ بەڕەنگاربوونەوەی گەرمبوونی زەوی و رەخساندنی هەلی کار تەرخانبکرێت.
هاوکات ئالۆک شارما، وەزیری بازرگانی بەریتانیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی BBC وتویەتی، ئەو چوار ملیار پاوەنەی لە وەبەرهێنانی کەرتی گشتیدا تەرخانکراوە، بەشێکە لە 12 ملیار پاوەن کە لە داهاتوودا تەرخاندەکرێت و لە دواتردا بە قەبارەی سێ هێندەی ئێستا خزمەت بە کەرتی تایبەت دەکرێت.
وتووشیەتی، ئەو بودجە تایبەتە 250 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو رێژەیە زیاتر بکرێت.
بەگوێرەی پلانەکەی حکومەت، زۆرینەی ئەو هەلی کارانە لە باکووری ئینگلتەرا و وەیڵز دەبن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



