ئۆباما نهێنی سەیر لەبارەی شا و سەرکردەکانی عەرەبەوە ئاشکرا دەکات

کتێبەکەی باراک ئۆباما
SNN
باراک ئۆباما سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا کە یاداشتەکانی خۆی تێدا نووسیوەتەوە بەناوی (زەوی بەڵێن) نهێنی چەند سەرکردە و شاهنشایەکی عەرەب دەگیڕێتەوە.
ئۆباما لە کتێبەکەیدا باسی هەڵسوکەوتەکانی سەرۆکی ئەوکاتی میسر و وەرگرتنی خشڵ و زێڕ دەکات کە شای سعودیە بۆی پێشنیاز کردووە.
ئۆباما لە یاداشتەکانیدا دەڵێت “کاتێک ساڵی 2009 سەردانی میسرم کرد، بینیم حوسنی موبارەک سەرۆکی ئەو کاتی میسر کەسێکی غافڵگیر و بێئاگا بوو لە دەرەوەی خۆی، بەهۆی تەمەنەکەیەوە”.
دەشڵێت: “دیقەتم دابوو موبارەک تەنیا بەریەککەوتنی لەگەڵ ئەو چواردەورەی خۆی هەبوو کە رۆژانە لە کۆشکەکەی چاوی پێدەکەوتن”.
ئۆباما ئەوەشی نووسیوە: “کە ئەو سەرکردە بەساڵاچووانە تەنانەت توانای جیاکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و بەرژەوەندی تایبەتی خۆشیان نەمابوو”.
لە هاەمان گەشتیدا ئۆباما باسی سەردانێکی دەکات بۆ کۆشکی شاهانەی سعودیە و دەڵێت: “وەک ئەوە وابوو چووبێتمە ناو دنیایەک کە هەموو رەنگەکانی تێدا بوو، بەڵام بێدەنگ بوون”.
ئۆباما دەشڵێت: “لە کاتی سەردانەکەدا بۆ عەرەبستانی سعودیە لەلایەن خانەوادەی شاوە خشڵ و زێڕێکی زۆرم بە دیاری بۆ هات، بێئەوەی ئاشکرای بکات کە وەریگرتوون یاخود نا”.
ئۆباما نووسیوێتی: “لە خوانێکدا پرسیارم لە شا عەبدولعەزیز شای کۆچکردوو کرد کە تۆ چۆن کۆنترۆڵی 12 هاوسەر و 40 کوڕ و ئەو هەموو کچەز و کوڕەزایەت دەکەیت لەم کۆشکەدا؟ وەڵامی دامەوە بەوەی “ئەو کارە زۆر لە سیاسەتکردن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست قورسترە”.
کتێبەکەی باراک ئۆباما دوو بەشە و باسی ژیانی منداڵیی خۆی دەکات تا ماوەی دوای سەرۆکایەتیکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
باراک ئۆباما لەدایکبووی ساڵی 1961 لە ویلایەتی ھاوایی، زانکۆی کۆڵۆمبیا و زانکۆی هارڤەردی تەواو کردووە، ئەندامی حیزبی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، سیناتۆری ویلایەتی ئیلینووا بووە، چل و چوارەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە ساڵی 2008 – 2016.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


