بۆ خولی فوتساڵی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان كچانی كه‌ركوك به‌رگری له رانیه ده‌كه‌ن

یانەی رانیە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی وه‌رزشی رانیه بۆ خولی فوتساڵی كچانی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشیه راهێنه‌ر ( قاسم جه‌میل ) وكچه‌كانی.
له‌مبارەوە سه‌باح ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی رانیه بۆ (SNN Sport) وتی:” به هۆی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌یه‌تی وه‌كو ناوێكی دیاری فوتساڵی كچان له سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان، یانه‌ی رانیه متمانه‌ی به‌خشییه قاسم جه‌میل بۆ پێكهێنانی و سه‌رپه‌رشتیكردنی تیپی كچانی یانهكمان له خولی فوتساڵی پله یه‌كی كوردستان”.
له لای خۆیه‌وه راهێنه‌ر ( قاسم جه‌میل ) وتی:”پاش راسپاردنمان ئامادهكارییەكانمان چڕتر كردووەته‌وه و رۆژانه راهینان ده‌كه‌ین”.
وتیشی:” پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له خولی عێراق بۆ یانه‌ی نەوتی باكوور یارییانكردووه و ده‌كه‌ن ، ئاماده‌كاری باشیان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی به توانای تیپه‌كه بۆ یانه‌كانی كوردستان یاری ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها وتی:” هیوادارین تا ده‌ستپێكردنی خوله‌كه ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بكه‌ین و بتوانین به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی شاری ده‌روازی راپه‌رین بكه‌ین، كه هه‌موومان قه‌رزاری ئه‌و شارەین به تایبه‌تی كه‌ركوكیه‌كان”.
جێی باسه خولی فوتساڵی پله یه‌كی كوردستان وا بریاره له سه‌رەتای مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
n )
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



