قوباد تاڵەبانی: کار بۆ کەمکردنەوەی رۆتیناتی دامودەزگاکان دەکەین

SNN
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەوڵدەدەن رۆتینات لە دامودەزگاکاندا کەمبکەنەوە و دەشڵێت: “کار بۆ ئەوە دەکەین شێوازی کۆن بۆ پێدانی خزمەتگوزاری لابەرین”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە هەفتەی کارسازی جیهانی کە ڤیم فاوندەیشن رێکیخستبوو، باسی لەوەشکرد، حکومەت ناتوانێت چیتر فەرمانبەر دابمەزرێنێت بەهۆی ئەوەی 740 مووچەخۆری هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەت وتی: “بەداخەوە تا ئێستاش زانکۆکانمان تەنها فەرمانبەر پێدەگەیەنێت نەک کەسێک بتوانێت جگە لە فەرمانبەری بە کارێکی دیکە خۆی بژێنێت، لەبەر ئەوە دەبێت سیستمی زانکۆکانیش بۆ پێگەیاندنی خوێندکار گۆڕانکاری تێدا بکرێت”.
لەسەر باڵانسی جێندەری لەکارکردندا لە هەرێم جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد: کە ڕێگری کەلتوری هەیە کە ڕێگەنادات کچێک دوای تەواوکردنی زانکۆ دەست بۆکارکردن ببات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە زۆر شوێن دەبینرێت کە ژنانیش لە تەنیشتی پیاوانەوە کار دەکەن و خاوەنی ڕوئیا و کاری خۆیانن.
وتیشی: دەمانەوێت زیاتر هاوکاری ئەو ژنانە بکەین لە خاوەنی کۆمپانیان، ئەوە بە کەمکردنەوەی باج بێت یاخود خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکە، ئەوەش لەپێناو هاندانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



