
دیمەنێک لە یاری ڤیاریاڵ و ریاڵ مەدرید
SNN Sport
پاش شکستەکەی هەفتەی نۆیەم بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا، یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیداو دوو خاڵی تری بەرامبەر بە یانەی ڤیاریاڵ لە دەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤیاریاڵ و لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوە و 1-1 یەکسانبوو.
لە سەرەتای یاریەکەو دوای دوو خولەک یاریکردن، ماریانۆ دیاز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کردوو گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ڤیاریاڵ پێداگربوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، توانی لە خولەکی 76 گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن یاریزان جێرارد مۆرینۆ بە لێدانی سزا بکات و یانەی شاهانە بە یەکسانبوون ناچار بکات.
بەم یەکسانبوونە یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ بە کاتی لە پلەی چوارەم دێت، یانەی ڤیاریاڵ بە 18 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



