خوێندنی باڵا جێگە بۆ ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نەهاتووەتەوە

SNN- بریار محەمەد
سبەینێ قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر دەست بە دەوامکردن دەکەن، هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەوڵدایە جێگە بۆ ئەو خوێندکارانە بکاتەوە کە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نەهاتووەتەوە.
هۆشمەند رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بە SNNی راگەیاند: ساڵانە هەر زانكۆیەک وادەیەك دیاری دەكات بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكان و ئێمە ئەمساڵی 22ی 11 واتا بەیانیمان دەستنیشان كردوە.
وتیشی: تاوەكو 26ی 11 دەستنیشانکراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن بەشەكەیان بگۆڕن یان زانكۆكەیان لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیکە بگۆڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو هێشتا بەشێك لە خوێندكاران ناویان لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەك نەگەڕاوەتەوە لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرقاڵی ئەوەیە ئەو خوێندكارانەش لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان جێگایان بۆ بكاتەوە، بۆیە رەنگە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ كەمێكی دوا بكەوێت.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ زۆرترین خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون بە جۆرێك لە ئەمساڵدا لەسەدا 87ی دەرچووانی قۆناغی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون، كە ژمارەیان 56 هەزار و 804 كەسە. واتە لەسەدا 13 وەرنەگیراون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



