
یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە رکابەرییەکانی هەفتەی دەیەم، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێ بباتەوە و یانە کەتەلۆنیەکە تووشی سێیەم شکست لەم وەرزە بکات.
پاش چەند هەوڵدانێک، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە خولەکی 45+3 سوودی لە هەڵەیەکی تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە بینی و توانی گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن کاراسکۆی بەلجیکییەوە بکات.
لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە پیکێی تووشی پێکانێکی قورس بوو، زۆر هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەیدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە بەو تاکە گۆڵە بە سوودی کوڕانی سیمیۆنی تەواو بوو،کە ئەمەش یەکەم بردنەوەیان بوو دوای 17 یاری لالیگا.
بەم شکستە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 11 خاڵ و لە پلەی دەیەم دێت، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید تەنیا یانەیە لەم وەرزە لە خولەکە نەدۆڕاوە، بە 20 خاڵ لە پلەی دووەم دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد و یارییەک کەمتریشی ئەنجامداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


