گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 22/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئاتلەتیکۆمەدرید بۆ نازناوی لالیگا دەچێت.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
- سیمیۆنی بۆ یەکەمجار بردنەوە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە لالیگا بە دەست دەهێنێت.
- رۆخبلانکۆس تا ئێستا لەم وەرزە تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووەو یەکەمجارە پێشەنگی وەردەگرێت لە ساڵی 2014وە.
- ریاڵ مەدرید 1-1 لەگەڵ ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و ماریانۆ دیاز دوای دوو خولەک گۆڵی پێشکەوتن دەکات.
- بەهۆی لێدانێکی سزای روونی کۆرتواوە، جێرارد مۆرینۆ ئەنجامەکە بۆ ڤیاریاڵ یەکسان دەکاتەوە.

ئاس:
- وەستانی نیە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید وەک رکابەر بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا خۆی رادەگەیەنێت، ئەمەش بە بردنەوەیەکی ئاشکرا بەرامبەر بە بەرشەلۆنە.
- کاراسکۆ سوودی لە هەڵەیەکی تیرشتیگن بینی و گۆڵی بردنەوەی یاریەکەی کرد.
- جێرارد پیکێ تووشی پێکان دەبێت و نیگەرانییەکانی کومان زیاتر دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینی بۆ بکرێت.
- ڤیاریاڵ 1-1 ریاڵ مەدرید.
- گۆڵەکەی ماریانۆ دیاز بەس نەبوو.
- ماریانۆ سەرەتا گۆڵی پێشکەوتن بۆ مەدرید دەکات، بەڵام ڤیاریاڵ کاردانەوەی هەبوو، بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- شکاو.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 بەرشەلۆنە.
- بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆمەدرید دەدۆڕێت و کاراسکۆ سوود لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری و تیرشتیگن دەبینێت و گۆڵی بردنەوە دەکات و یانە کەتەلۆنیەکە 9 خاڵ لە پێشەنگەوە دووردەکەوێتەوە.
- پێکانێکی بکوژ لە ئەژنۆی پیکێ، لەوانەیە ئەو یاریزانە بۆ چەند هەفتەیەک دووربکەوێتەوە.
- سێرجی رۆبێرتۆش تووشی پێکان بوو، مانگێک دووردەکەوێتەوە.
- ریاڵ مەدرید دژی ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و نزیکبوو لە بە دەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە.
- تۆتنهام لە مانچستەرسیتی دەباتەوە و دێتە پێشەنگی پریمەرلیگ.

سپۆرت:
- چی بێسەرووبەرییەکە.
- یانەی بەرشەلۆنە سێیەم یاری خۆی لەم وەرزە دەدۆڕێنێت، ئەمەش پاش شکستی بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0.
- تیرشتیگن هەڵە دەکات و گۆڵی بردنەوە بە ئاتلەتیکۆمەدرید دەدات.
- پیکێ تووشی پێکان دەبێت و لەوانەیە بە لای کەمەوە مانگێک دووربکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا.
- سێرجی رۆبێرتۆش بەهۆی ئازاری ماسولکەییەوە لە یاریەکە هاتە دەرەوەو تووشی پێکان بوو.
- ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و مەدرید لەسەر پەتەکە دەمێنێتەوە.
- مۆرینیۆ لە گواردیۆلا دەباتەوە بە دوو گۆڵی بێوەڵام.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


