
SNN
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دووبارە کردنەوەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی راگەیاند، دوای ئەوەی تەندروستی جیهانی کاری نۆژەنکردنەوەی کردە ئەستۆی.
د.سەباح هەورامی، لە کۆنگرەکەدا سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رایگەیاند: نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی نەخۆشخانەیەکی هەستیارە و چەندین نەشتەرگەری هەستیاری تێدا ئەنجامدەدرێت، وتیشی د.ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوەکە پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت و خوازیاربووە وەکو دوا وێستگەی کارەکانی کەرتی تەندروستی سلێمانی بەسەربکاتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا د.سەباح لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس دووپاتیکردەوە: کە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەوەی وتراوە بۆچوونی کارمەندێکی دەزگای تەندروستی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەبووە.
وتیشی: بە دووری نازانین کە نەخۆشییەکی وا بڵاوبێتەوە و هەموو شتێک ئەگەری بۆ هەیە، ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە پەتای سارس بوونی نەماوە، ئەگەریش مەترسی هەبێت دەتوانرێت پشکنین بکرێت و راستی تووشبوونی کەسێک بەو نەخۆشییە ئاشکرابێت.
لەبارەی کۆرۆناشەوە وتی: ئێمە چەند مانگێکمان لەبەردەمدا ماوە بۆ زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا، ئەم چەند مانگە زۆر گرنگە خۆمان بپارێزین، هەروەک چۆن زۆرینەی سەرکەوتنەکانی کورد لە نەورۆزدا راگەیەندراوە هیوادارین جەژنی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا لە نەورۆزدا رابگەیەنین.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



