گەرمیان… خوشكێك له‌لایه‌ن براكانیه‌وه له سێداره ده‌درێت

شوێنی تاوان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان ژنێك كه خاوه‌نى سێ منداڵه دواى ئه‌وه‌ى له ماڵه‌كه‌یاندا به ههڵواسراویى دۆزرایه‌وه، له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن سێ براى و كه‌سێكى دیكه‌ى خێزانه‌كه‌یانه‌وه كوژراوه.
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ ڕۆژی هەینی ڕابردوو 20 تشرینى دووه‌مى 2020 ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێك لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار و ده‌ركه‌وت ئافره‌تێكه له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا هه‌ڵواسراوه و گیانیله‌ده‌ستداوه.
وتیشى: “ئه‌و ئافره‌ته ناوى “م، أ، م”ه و ته‌مه‌نى 26 ساڵه و خاوه‌نى سێ منداڵه، دواى رووداوه‌كه دادوه‌ر و بەڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له شوێنى رووداوه‌كه به‌دواداچوونیان كرد و ته‌رمى ناوبراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر مەفرەزەکانیان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە سێ کەسیان برای کوژراوهكهن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان ناوە بەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
ئه‌و ئافره‌ته خاوه‌نى سێ منداڵه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان خۆى و مێرده‌كه‌ى و داواى جیابوونه‌وه‌یان كردووه و دۆسیه‌كه‌یان هێشتا له دادگا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



