ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆ تایبەتەکان وەرگیراون ئاشکرادەکرێت

SNN
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگهیاند.
وهزارهتی خوێندنی باڵا، دهڵێت: (14,394) خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش دەکاتە ڕێژەى تەنها(50%)ى پلانى وەرگرتن.
ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بەڕێژەى (10 بۆ 20%) ئەمەش لە پێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، بەم شێوەیە:
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B بریتین لە زانکۆکانى (ئەمەریکى لە عێراق سلێمانى – تیشکى نێودەوڵەتى –جیهانى هەولێر – گەشەپێدانى مرۆیى – نەورۆز – کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندنیانکەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C بریتین لە زانکۆکانى (جیهانى سلێمانى – لوبنانى فەرەنسى – نۆولیج – جیهانى دهۆک) بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D بریتین لە زانکۆکانى (کاسۆلیک – هەولێرى نێودەوڵەتى – بەیان) بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
– سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهكردووه: پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



