
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
بە گوێرەی ئەو پلانە تەندروستییەی ئیدارەی ئەمریکا گرتوویەتیەبەر، یەکەم هاووڵاتی ئەمریکی لە 11ی کانوونی یەکەمی داهاتوودا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای پێدەدرێت.
د.مۆنسێف سلۆوی سەرۆکی پرۆگرامی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاند: دوای 24 کاتژمێر لە پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، دەدرێت بە هاووڵاتییانی ئەمریکا.
ئەمریکا لە رووی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشەنگی جیهانە، تا ئێستا زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 255 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
کۆمپانیای فایزەر بۆ دروستکردنی دەرمان لە ئێستادا ڤاکسینی کۆرۆنای تاقیکردووەتەوە و داوای مۆڵەتی بەکارهێنان دەکات.
بەگوێرەی توێژینەوەکان ڤاکسینەکە چانسی سەرکەوتنی هەیە بە رێژەی 94 لە سەدا، بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



